10 اردیبهشت 1403

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

  • چاوخشانێک بەسەر مێژووی زایۆنیـزم

    زۆر جار کە قەڵەم دەگرییە دەست بۆ ئەوەی بابەتێک بنووسی، وێدەچێ بیر لەم هێز و گوشار و ئازارە نەکرێتەوە کە دەخرێتە سەر بەژنی پێنووس؛ مەخابن! زۆر جار ئەم وشە و ڕستە و هەستەی ناو مێشکت لێت دەبن بە دوژمن و نەیار و نامۆ، ئەوانیش وەک: خۆخۆرە لێت دەڕوانن!

    نووسه‌ر:
    عه‌بدوڵڵا عه‌لیپوور
  • ئاوڕێکی خێرا بەسەر ژیانی حاجی مامۆستا عەبدووڵڵاهـ عومەری ” تووژەڵێ “

    مامۆستا عەبدوڵڵاهـ عومەری یەکێک لە زانا بیرمەندەکانی کوردستان و گەورە پیاوێک کە لەناو دڵی کۆمەڵگەدا جێگەی ڕێز و حورمەت بوو، لەگەڵ ئەوەشدا بەباشی ژیا و بە دڵێکی گەشەوە کۆچی دوایی کرد.

    نووسه‌ر:
    عه‌بدوڵڵا عه‌لیپوور
  • لەڕاستیدا مرۆڤ وەک کانگای ئاڵتون و زێو وایە، کە تەنیا لەژێر سێبەری پەروەردەیەکی دروست دەتوانین ئەو سامان و کانگا بەنرخە کەشف بکەین، هەڵبەت ناتوانین حاشا لەوەبکەین کە: سوود و قازانج و بەرهەمی پەروەردەی بەهێز و تۆکمە لە ژێرخانی خێزان، داهاتەکەی بۆ هەمووان دەبێت. بە جۆرێک کە: ئەگەر لە ژێرخانی بنەماڵەدا، واتە دایک و باوک بتوانن ڕۆڵی خۆیان لە پەروەردەکردنی مناڵەکەیان بە باشی بگێرن، هەر لە سەرەتای کۆرپەییەوە بە ڕەفتار و ڕەوشت و گوفتاری جوان و هەڵسووکەوتی گونجاو لە ژیانی مناڵەکەیان بسازێنن، ئەوکات نەوەیەکی ساڵح و چاکەکار و قودوە و شەخسیەتێکی لێهاتوو دەبێت بۆ کۆمەڵکەی داهاتوو.

    نووسه‌ر:
    عه‌بدوڵڵا عه‌لیپوور
  •  ڕێوڕەسمی پۆشینی تاجی زێڕینی مێزەر و بەرگی مەلایەتیی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی (۱۹)ی جۆزەردانی(۱٤۰۱)ی هەتاوی ڕێوڕەسمێکی خنجیلانە لە لایەن فێرگەی سەلاحەددینی ئەییووبی پیرانشار و بە بەشداری ئاپۆڕای خەڵکی دین‌دۆست و ئەمەکناس و نیشتیمانپەروەر لە مزگەوتی جامیعەی پیرانشار بە بۆنەی ئیجازەوەرگرتن و پۆشینی تاجی زێرینی مەلایەتی بۆ (۳۵) قوتابیی بەڕێوەچوو.

    نووسه‌ر:
    عه‌بدوڵڵا عه‌لیپوور
  • لە ڕاستێدا ئەمڕۆ مرۆڤایەتی لە سەردەمی پێشکەوتنی تێکنۆلۆژی و زانستی سەردەم و بەها ماددیی و ئارەزووەکان و لاواز بوونی بەها ڕوحی و ئیمانییەکاندا، ماندوویەتی لە هەموو کاتێک زیاتر دەروون و ویژدانی بەرەو داڕمان و لەناوچوون بردووە بەجۆرێک کە: مرۆڤایەتی لە هەموو کاتێک زیاتر هەست بە بێهودەیی و بێ بایەخی خۆیان دەکەن و لەناو جیهانێک و ژینگەیەکی خنکێنەر نووقمی بێ ئاگایی بووە؛ واتە مرۆڤ بۆتە ئامێرێک کە ئۆقرەی لێبڕاوە و بۆ وەدەستهێنانی ئارەزووی ژیانی دونیا هەموو بەها باڵاکانی پێشێڵ کردووە.

    نووسه‌ر:
    عه‌بدوڵڵا عه‌لیپوور
  • د. مه‌حموود وه‌یسی، مامۆستای زانكۆ له‌ تاران:

    مەعنەوییەت و ڕۆحانییەتی قوڕئان جۆرێک له‌ هەناسەدانی مرۆڤە

    (گفتوگۆیەکی فیکری و مەعنەوی لەگەڵ نووسەر و وەرگێڕ و مامۆستای زانكۆ، دکتۆر مەحموود وەیسی)

    ئاماژە:

    بنچینه و بناغەی زۆرێک له (دژە ‌نۆرم) و داڕمان و ئاڵۆزی و بێ سەروبەرییەکان له‌ گۆڕەپانی جۆراوجۆری ژیانماندا، پێوەندی به لاوازی و هەژاری له‌لایەن ئاکار و بەها مەعنەوییەکانەوە هەیه، کە چارەسەرکردنی ئەم کۆسپ و گرفتەش تەنیا به گەڕانەوەیەکی پێداگرانە و جیددی بۆ ئەو سەرچاوە بایەخهێنەرەی کلتوورییەیه‌ - کە گرنگترینیان قوڕئانی پیرۆزە - بە دەست دێت.

    نووسه‌ر:
    عه‌بدوڵڵا عه‌لیپوور
  • دوای دابڕان و مەودایەکی زۆر لەنێوان ئەرز و ئاسمان، چاڕەنووسی پەروەرێنی بێهاوتا لەسەر ئەوە بوو کە پێوەندییه‌کی ناوازە و دڵگیر و دڵڕفێن جێگیر کات، بە دەربڕینێکی تر ڕاسپاردە و نوێنەرێک و نێردراوێکی کاریزما بهێنێتە ئاراوە بۆ ئەوە کە: شرۆڤەی کۆمەڵێک وێنە و سیگناڵی مەعنەوەی و ڕوحی ئاسمانی بێت بۆ سەر زەوی. لەڕاستیدا لەو ساتە نوورین و مەعنەوییەدا پێغەمبەر ٍﷺ بە نوێنەرایەتی سەرجەم مرۆڤایەتی لەنێو ئەشکەوتی نووردا بوو بۆ ئەوەی کە: دوای دابڕانێکی زۆر یەکەم سیگناڵی ئاسمانی وەربگرێ.

    نووسه‌ر:
    عه‌بدوڵڵا عه‌لیپوور
  • پێشەکی

    پێدەچێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوین هیچ بابەتێک هێندەی باسی فیقهی ئیسلامی جەدەل و کێشە و مشتومڕی لەسەر نەبێ، واتە هەموویان لەسەری دەدوێن و لە لایەکی تر هیچ کام لە زانایانی هاوچەرخ قسەیەکی جیددی و شێلگیرانەیان لەسەر ئەو پرسە نییە، دووربوونەوە و بێئاگاییەکی قووڵ و قورس باڵی خستۆتە سەر هەڵگرانی ڕۆشنبیران و زانایانی ئایینی.

    نووسه‌ر:
    عه‌بدوڵڵا عه‌لیپوور
  • لەڕاستیدا مرۆڤ وەک کانگای ئاڵتون و زێو وایە کە تەنیا لەژێر سێبەری پەروەردەیەکی دروست دەتوانین ئەو سامان و کانگا بەنرخە کەشف بکەین، هەڵبەت ناتوانین حاشا لەوە بکەین کە: سوود و قازانج و بەرهەمی پەروەردەی بەهێز و تۆکمە لە ژێرخانی خێزان، داهاتەکەی بۆ هەمووان دەبێت. بە جۆرێک کە: ئەگەر لە ژێرخانی بنەماڵەدا، واتە دایک و باوک بتوانن ڕۆڵی خۆیان لە پەروەردەکردنی مناڵەکەیان بە باشی بگێڕن، هەر لە سەرەتای کۆرپەییەوە بە ڕەفتار و ڕەوشت و گوفتاری جوان و هەڵسووکەوتی گونجاو لە ژیانی مناڵەکەیان بسازێنن، ئەوکات نەوەیەکی ساڵح و چاکەکار و قودوە و شەخسیەتێکی لێهاتوو دەبێت بۆ کۆمەڵکەی داهاتوو.

    نووسه‌ر:
    عه‌بدوڵڵا عه‌لیپوور
  • ئـەوا لـە دوورەوە پـەیـا بـوو جـوانـێ

    مـەڵـێ جـوان، بـڵـێ مـانـگـی تـابـانـێ

    هەی جـوان، گش کـەسم بەڵاگەردانت

    فیدای گەرد و تۆز سەر سەر و شانت

    بــە قـوربــانـت بــم بــە هــاواڵــمـەوە

    بـە بـاوك و دایـك، سـەر و مـاڵـمــەوە

    "ئەحمەد موفتی زادە"

    نووسه‌ر:
    عه‌بدوڵڵا عه‌لیپوور